فەیسبووک
29, حوزهیران 2020
لەمەودوا فەیسبووک بەر لە بڵاوکردنەوەی بابەتە هەواڵییە کۆنەکان ئاگادارت دەکاتەوە

فەیسبووک تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ سەرجەم بەکارهێنەری تۆڕەکەی زیادکرد، کە بەر لە بڵاوکردنەوەی بابەتە هەواڵییە کۆنەکان ئاگادارت دەکاتەوە.
لەمەودوا ئەگەر بتەوێت بابەتێک لە فەیسبووکدا بڵاو بکەیتەوە کە مێژووەکەی بۆ 90 ڕۆژ و زیاتر بگەڕێتەوە، تۆڕەکە ئاگادارت دەکاتەوە لە کۆنی بابەتەکە و مێژووەکەیشت پێ دەڵێت، لە پاشان بژاردەی بەردەوامبوون لە بڵاوکردنەوە و ڕەتکردنەوەت دەخاتە بەردەست.

فەیسبووک دەڵێت ئامانجیان لە زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە بۆ ئەوەیە تاوەکو پارێزگاری لە نوێیی بڵاوکراوەکانی تۆڕەکە بکات و بەکارهێنەران ئاگادار بکاتەوە لە مێژووی بابەتە هەواڵییە کۆنەکان.
فەیسبووک یەکەم کۆمپانیا نییە کە لە هەوڵی زیادکردنی تایبەتمەندییەکی لەم جۆرەدایە، ساڵی ڕابردوو پێگەی The Guardian پێشنیشانی بۆ بابەتەکە کۆنەکانی پێگەکەی زیادکرد.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.