تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 11, کانوونی یەکەم 2024

فەیسبووک، ئینستەگرام، ثرێدز لە کار کەتوون

ئێستا هەندێک لە ئەپەکانی مێتا لە کار کەوتوون و کار ناکەن. لای زۆربەی خەڵکی هیچ یەکێک لە فەیسبووک و ئینستەگرام و ثرێدز کار ناکەن. بەکارهێنەر ناتوانێت هیچ پۆست یان ناوەڕۆکێکی نوێ بڵاو بکاتەوە. هەروەها زۆرێک لە بەکارهێنەران لە تۆڕی ئێکس (لە ڕابردوو بە تویتەر ناسرابوو) و ڕێدێد و بلوسکای ئاماژەیان بەوە کردووە کە سۆشیاڵ میدیاکان لە کار کەتوون.

لە کاتی بەکارهێنانی فەیسبووک پەیامی “هەوڵ دەدەین بە زووترین کات کێشەکە چارەسەر بکەین” پیشان دەدرێت. دواین جار سۆشیاڵ میدیاکانی مێتا تووشی هەمان کێشە بوونەوە لە مانگی سێی ئەمساڵ بوو.

سەرچاوە The verge
بۆچونی تۆ