ئاسایشی ئەلیکترۆنی 9, تشرینی یەکەم 2022

مێتا دەڵێت هەندێک لە ئەپەکان زانیارییە کەسییەکانی بەکارهێنەرانی فەیسبووک دەدزن

 

کۆمپانیای مێتا کە خاوەندارێتی فەیسبووک دەکات، هۆشداری دەدات بە زیاتر لە یەک ملیۆن بەکارهێنەر کە ڕەنگە زانیارییە کەسییەکانیان لە لایەن ئەپەکانی لایەنی سێیەم دزەی پێ کرا بێت. لە ڕاپۆرتێکی نوێدا کۆمپانیاکە دەڵێت توانیویانە زیاتر لە 400 ئەپ بدۆزنەوە کە ئەم کارە دەکات و زانیارییەکانی بەکارهێنەر بەکار دەهێنێت. مێتا ناوی تەواوی ئەپەکانی ئاشکرا نەکردووە بەڵام دەڵێت لە بابەتەکانی (ئەپی دەستکاری کردنی وێنە و ئەپی کامێرا و VPN و ئەپی لەش جوانی و هتد..) ـن.

مێتا دەڵێت ئەو بەکارهێنەرانە لە ڕێگەی فەیسبووکەوە خۆیان لە ئەپەکان تۆمار کردووە و ئەپەکان بە بێ هیچ ڕێگەپێدانێک زانیارییەکانی بەکارهێنەریان بەکار هێناوە. ئێستا کۆمپانیاکە دڵنیا بووەتەوە تەواوی ئەو ئەپانە لە کۆگای گووگڵ پلەی و ئەپ ستۆر سڕاونەتەوە و کۆگاکان تۆمەتبار دەکات بە زیاتر ئاگادار بوون لە ئەپی زیانبەخش و نایاسایی.

سەرچاوە Engadget
تاگەکان Facebook فەیسبووک
بۆچونی تۆ