تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
5, تهمموز 2020
بەم نزیکانە فەیسبووک و ئینستەگرام ئاگادارت دەکاتەوە بۆ بەستنی دەمامک

بەم نزیکانە فەیسبووک ئاگادارکەرەوەیەکی بە بایەخ بۆ پەڕەی سەرەکی ئەپەکەی خۆیی و ئینستەگرام زیاد دەکات، تاوەکو بەکارهێنەران بە ئاگا بهێنێتەوە لە بەستنی دەمامک.
کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند بەم نزیکانە ئاگادارکەرەوەیەک لە پەڕەی سەرەکی ئەپەکانی فەیسبووک و ئینستەگرام دەست بە دەرکەوتن دەکات تاوەکو بەکارهێنەران بە ئاگا بهێنێتەوە لە بەستن و هاندان بۆ بەستنی دەمامک، ئەم ئاگادارکەرەوەیە بەشێک دەبێت لە ناوەندی زانیارییەکانی COVID-19 ـی تۆڕە ناوبراوەکان، وە بەستەری ناوەندی زانیارییەکان و ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی ناوچەکەشت سەبارەت بە ڤایرۆسەکە لە خۆ دەگرێت.

کۆمپانیاکە دەڵێت زیادکردنی ئەم ئاگادارکەرەوەیە لە پێناو کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دێت، کە دووبارە لە ئەمریکا و ناوچەکانی دیکە دەست بە زیادبوونەوە کردووە.
بەستنی دەمامک یەکێکە لە ڕێنماییە سەرەکییەکان بۆ ڕێگری کردن لە توشبوون بە ڤایرۆسی COVID-19.
هەر لە سەرەتای سەر هەڵدانی ڤایرۆسەکە، فەیسبووک بە ڕێگری کردن لە پۆستە ناڕاستەکان و زیادکردنی تایبەتمەندی لەم شێوەیە و زیاتر، هاوکاری لایەنە تەندرووستییەکان بووە بۆ ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
فەیسبووک دەڵێت دەبێت ئێستا ئاگادارکەرەوەکە لە لای زۆرینەی بەکارهێنەرانی فەیسبووک و ئینستەگرام دەستی بە دەرکەوتن کردبێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.