مایکرۆسۆفت
29, نیسان 2021
مایکرۆسۆفت فۆنتی بنەڕەتی ئۆفیس دەگۆڕێت و یارمەتیت دەدات لە هەڵبژاردنی دانەیەکی نوێ

مایکرۆسۆفت فۆنتی بنەڕەتی(Default) ئۆفیس ساڵی داهاتوو دەگۆڕێت و دەیەوێت هەمووان فۆنتێکی نوێ بکەنە فۆنتی بنەڕەتی خۆیان، لە کاتێکدا نزیکەی 700 فۆنتی جیاواز لە Word هەیە، مایکرۆسۆفت 5 فۆنتی نوێی دەستکاری کراوی بۆ ئۆفیس دابین کردووە، بۆ ماوەی نزیکەی 15 ساڵ فۆنتی Calibri فۆنتی بنەڕەتی ئۆفیس بووە

پێنج فۆنتە نوێیەکە sans-serifـن و چەندین شێواز لە خۆ دەگرێت لەوانە styles, including traditional, modern و تەنانەت لە German road و railway signs وەرگیراون، مایکرۆسۆفت دەست دەکات بە وەرگرتنی کاردانەوە بۆ ئەم پێنج فۆنتە نوێیە و پلانی وایە وەک بژاردەی فۆنتی بنەڕەتی لە ساڵی داهاتوو لە ئۆفیس جێگیری بکات
مایکرۆسۆفت ئێستا ئەم پێنج فۆنتە نوێیەی لە Microsoft 365 بەردەست کردووە، بۆ ئەوەی پێش ئەوەی بە تەواوەتی جێگیری بکات کاردانەوەی بەکارهێنەرانی ببینێت، راپرسی و کاردانەوە بە بەشێک لە سیاسەت و سەرکەوتنی کۆمپانیاکە دادەنرێت، چەند مانگی داهاتوو بەسەر دەبەن لە تەماشا کردنی کاردانەوەکان و پاشان دەزانن کامە بەناوبانگە و لە ئەپەکانی Microsoft Office ساڵی داهاتوو ئەم فۆنتانە دەبینرێت
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.