مۆبایل و تابلێت 6, شوبات 2024

تەواوی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Asus ZenFone 11 Ultra دزەی پێکرا

کۆمپانیای ئەیسووس ماوەی چەند ساڵێکە یەکێکە لە کۆمپانیا زۆر چالاکەکان لە بواری مۆبایلدا بە بوونی زنجیرەی ZenFone، کە ئاست بەرزە و قەبارەی بچووکە، هەروەها ROG Phone کە تایبەتە بە گەیمینگ و قەبارەی گەورەیە. زنجیرەی ZenFone 11 چاوەڕوان دەگرێت بەم زووانە نمایش بکرێت، هەروەها لەوانەیە بۆ یەکەمین جار بژاردەی قەبارە گەورە دیدەنی بکەین لە زنجیرەکە.

بەکارهێنەرێک لە تۆڕی ڕێددێت، تایبەتمەندیی و ڕێندەر و دیزاینی پاکەتی مۆبایلی ZenFone 11 Ultra بڵاو کردۆتەوە. هەروەکو ناوەکەی، مۆبایلەکە بژاردەیەکی گەورەتری مۆبایلی ZenFone 11 دەبێت و دیزاینی زیاتر لە مۆبایلی ROG Phone 8 Pro نزیک دەبێت. بە پێی زانیارییە دزە پێکراوەکان بێت، مۆبایلەکە زۆربەی تایبەتمەندییەکانی بە هەمان شێوەی ROG phone 8 Pro دەبێت، جگە لە تێکڕایی نوێ بوونەوەی ڕوونماکەی کە 144 هێرتزە، بەراورد بە مۆبایلی ROG Phone 8 Pro کە 165 هێرتزە.

چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لەسەر جێگیر دەکرێت و بیرگەی لە جۆری UFS 4.0 و ڕامی لە جۆری LPDDR5Xـە. ڕوونماکەی قەبارەی 6.78 ئینج. دەبێت و لە جۆری AMOLED و بە پانێڵی LTPO و ڕوونی +FHD. کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە و کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری IMX890 و کامێرای تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ کە توانای 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی دەبێت و هەروەها کامێرای گۆشەفراوان بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ.
پاترییەکەی قەبارەی 5,500 مللی ئەمپێر / کاتژمێری دەبێت بە بارگاوی کەرەوەی 65 وات و بارگاوی کەرەوەی 15 واتی بێ تەل.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Asus ئەیسووس
بۆچونی تۆ