ئێچ پی
8, کانوونی دووەم 2024
ئێچ پی مۆنیتەری Omen Transcend بە ڕوونی 4K و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 240 هێرتز نمایش کرد

ئێچ پی لە کۆنگرەی CES 2024 پەردەی لەسەر مۆنیتەری Omen Transcend لادا. ئێچ پی پانێڵی QD-OLEDـی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ مۆنیتەرەکە بەکارهێناوە. قەبارەی 32 ئینجە و ڕوونی 4K وتێکڕایی نوێ بوونەوەی 240 هێرتزە و خێرایی وەڵامدانەوەی 0.3ms. بڕوانامەی VESA DisplayHDR True Black 400 هەیە و ڕووناکی تاوەکو 1,000 نیتە.

پشتگیری لە AMD FreeSync Premium Pro و G-Sync بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان دەکات. هەروەها پشتگیری لە KVM دەکات کە دەتوانیت دوو ئامێر کار پێ بکەیت لە یەک کاتدا و ئاڵوگۆڕ بکەیت لە نێوانیاندا لە ڕێگای ماوس و کیبۆردەوە بێ ئەوەی پێویست بکات کە کەیبڵەکان بگۆڕیت. مۆنیتەرەکە خاوەندارێتی لە کۆمەڵێک دەرچە دەکات، دوو دەرچەی HDMI 2.1 و Display Port 2.1 و USB-A 3.2 لە خۆ دەگرێت. لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو بەردەست دەبێت و نرخەکەی ئەو کات ئاشکرا دەکرێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.