ڕێدمی
27, کانوونی یەکەم 2022
بە فەرمی Redmi Watch 3, Redmi Band 2 لە چین نمایش کران
ئەمڕۆ ڕێدمی بۆنەیەکی لە چین ڕێکخست و لە پاڵ زنجیرە مۆبایلی Redmi K60 ، دەستبەندێک و کاتژمێرێکی زیرەکی نوێشی نمایش کرد. کاتژمێری زیرەکی Redmi Watch 3 و دەستبەندی زیرەکی Redmi Band 2.
سەرەتا لە کاتژمێرەکەوە دەست پێ دەکەین کە ڕوونمایەکی قەبارە 1.75 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی HD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز لە خۆ دەگرێت. ڕووناکی تاوەکو 600 نیتە و دژە ئاوە تاوەکو قووڵی 50 مەتر.
چاودێریکەری ڕێژەی دڵ و ئۆکسجینی نێو خوێن و چەندەها تایبەتمەندی دیکەی پزیشکی و لەش ڕێکی لە خۆ دەگرێت، هەروەها پاترییەکی قەبارە 289 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە. بەهۆی ئەم قەبارەیەوە کاتژمێرەکە ئەتوانێت بۆ ماوەی 12 ڕۆژ بە کارکردنی ئاسایی بەرگە بگرێت.
کاتژمێرەکە لە لای چەپ و دەستبەندەکە لە لای ڕاست.
بە ڕەنگی ڕەش و سپی و نرخی تەنها 72 دۆلار لە سبەینێوە لە چین بەردەست دەبێت.
دووەم بەرهەم دەستبەندەکەیە، کە ڕوونمایەکی قەبارە 1.47 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی HD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز لە خۆ دەگرێت. بڕوانامەی 5ATM هەیە.
چاودێریکەری ڕێژەی دڵ و ئۆکسجینی نێو خوێن و چەندەها تایبەتمەندی دیکەی پزیشکی و لەش ڕێکی لە خۆ دەگرێت، هەروەها پاترییەکی قەبارە 210 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە. بەهۆی ئەم قەبارەیەوە کاتژمێرەکە ئەتوانێت بۆ ماوەی 14 ڕۆژ بە کارکردنی ئاسایی بەرگە بگرێت.
بە ڕەنگی ڕەش و سپی و نرخی تەنها 22 دۆلار لە سبەینێوە لە چین بەردەست دەبێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.