ئەپ و نەرمەکاڵا 29, ئازار 2026

خوێندن لە کوردستان کرا بە ئۆنلاین و ئەلیکترۆنی؛ هەموو ڕێگا و ئەپە پێویستەکان بۆ مامۆستا و خوێندکاران لێرەیە! (نوێکراوەتەوە)

بەهۆی دۆخی نالەبار و شەڕ لە ناوچەکە، هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریاندا کە خوێندن لەناو پۆل و بەشێوەی ڕووبەڕوو رابگرێت و بیکەن بە شێوەی سەرهێڵی و ئەلیکترۆنی. بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی پەروەردە پشت بە سەکۆ ئەلیکترۆنییەکانی خۆی دەبەستێت و زانکۆ و پەیمانگەکانیش دەتوانن سود لە LMSـەکانی خۆیان وەربگرن هاوتەریب لەگەڵ ئەپەکانی Video Conferencing بۆ وانە و هەڵسەنگاندنەکانیان.

بۆ خوێندکارانی وەزارەتی پەروەردە ئەمانە سەکۆ پێویستەکانن:

سەکۆی eWane: ئەم سەکۆیە پەرتووک و هەموو وانەکانی بۆ گشت قۆناغەکان تێدایە بە ڤیدیۆ و ڕوونکردنەوە و چەندین کەرەستەی ترەوە. کرتە لێرە بکە بۆ کردنەوەی.

سەکۆی قوتابخانەکەم: ئەم سەکۆیە زۆر پێشکەتووە و بەشێوەیەکی مۆدێرن دیزاین کراوە و زیاتر بۆ قۆناغی ١ و ٢ و ٣ی بنەڕەتی ئامادەیە. کرتە بکە بۆ کردنەوەی.

سەکۆی eHalsangandn: ئەم سەکۆیە خۆی لە ئەپێک دەبینێتەوە بۆ هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید. لەناو ئەپەکە نمرە و ئەرکی ڕۆژانە و چەندین بەشی تر لەخۆی دەگرێت. هاوشێوەی سەکۆکانی سەرەوە بە کۆدی خوێندکار و وشەی نهێنی، کە ڕێکەوتی لەدایکبوونی خوێندکارە، دەچیتەژوورەوە. کرتە بکە بۆ داگرتن بۆ ئەندرۆید. کرتە بکە بۆ داگرتن بۆ ئای ئۆ ئێس.


بۆ مامۆستا و خوێندکارانی خوێندنی باڵا:

بەپێی زانکۆکان شێواز و میکانیزمەکان دەگۆڕێن، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی هەریەکە و سەکۆیەکی LMSی خۆی هەیە بۆ بەڕێوەبردنی پۆلەکانیان، کە خۆیان دەبیننەوە لە Google Classroom و Moodle و تەنانەت سەکۆی Zanko LMSی وەزارەتی خوێندنی باڵا، کە دڵنیام پێشتر مامۆستایان ئاشنان بەم سەکۆیانە و پێشتر پێویستە بەکاریان هێنابن.

کرتە بکە بۆ کۆرسێکی فێربوونی بەکارهێنانی گووگڵ کلاسڕووم بەخۆڕایی.

لە ئەگەری وانەی ڕاستەوخۆ، ئەوا لەخوارەوە سەکۆ و ئەپە پێویستەکانم باسکردووە، لە ئەگەری تۆمارکردنی وانە بەشێوەی ڤیدیۆیی، ئەوا دەتوانن سود لەم ئەپانە وەربگرن کە بەخۆڕاین:


لە ئەگەری پێویست بوون بە وانەی ڕاستەوخۆ و ڕووبەڕوو، ئەوا هەموو مامۆستا و خوێندکاران دەتوانن سود لەم ئەپ و سەکۆیانە وەربگرن:

چەند ئەپێک وەکو بۆردی دیجیتاڵی سودی لێ وەربگرن بۆ شیکردنەوە لە ڕێگەی پێنوس و دەستەوە:

  • سەکۆی tldraw: ئەمە گوزارشتە لە بۆردێکی دیجیتاڵی ناکۆتا کە تەواو خۆڕاییە و بەسودە بۆ شیکردنەوەی هاوکێشە و چەمک و بابەتە زانستییەکان. کرتە بکە بۆ کردنەوەی.
  • سەکۆی وایتبۆردی مایکڕۆسۆفت: ئەمەش هاوشێوەی ئەپی یەکەمە و لەلایەن مایکڕۆسۆفتەوە پەرەی پێدەدرێت و بۆ سیستەمە جیاوازەکان بەردەستە. لێرە دایبگرە.

بۆ زانیاری و ڕێنمایی زیاتر، هەریەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی پەروەردە ڕێنمایی و وردەکاری زیاتر بۆ زانکۆ و پەیمانگە و خوێندنگە و قوتابخانەکان بڵاوکردووەتەوە و دەکرێت مامۆستا و خوێندکاران لەکاتی پێویستی بگەڕێنەوە بۆ ڕێنماییەکان.

بۆچونی تۆ