ئاسایشی ئەلیکترۆنی
2, ئەیلوول 2025
جەنگی ئەلیکترۆنی نێوان وڵاتان

جەنگی ئەلیکترۆنی کاریگەری خستووەتە سەر هەموو وڵاتانی جیهان. لەگەڵ پێشەکەوتنی تەکنەلۆژیا جەنگی ئەلیکترۆنی پێشەکەوتنی زۆربەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. مەبەست لە جەنگی ئەلیکترۆنی هێرش کردنە بۆ سەر وڵاتێک بە بەکارهێنانی ئەو کەرەستە تەکنەلۆژیانەی کە بەردەستن، وە هەروەها تێکدانی سیستەمی کۆمپیوتەرەکان.
جەنگی ئەلیکترۆنی ساڵ بە ساڵ زیاتر پەرەی سەندووە، بێگومان کە ئێستا ساڵی 2025 ـە زۆرترین پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە. جەنگی ئەلیکترۆنی ڕۆڵێکی بەرچاوی گێراوە بە سود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیای نوێ وەک زیرەکی دەستکرد، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، چەکی ئەتۆمی. هتد..
وەکو لەسەرەوە باسمان کرد جەنگی ئەلیکترۆنی توانای لەناوبردن و سیخوڕیکردن و دزەپێکردنی هەیە. وە بینیمان زۆربەی ئەو وڵاتانەی شەڕ تیایدا ڕوویدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، چەکی ئەلیکتڕۆنی ، و چەندین چەکی تر بەکارهات.
جەنگی ئەلیکترۆنی بەوەشەوە نەوەستا بگرە بووە هۆی دەست بەسەرداگرتنی کارەبا، بانکی وڵاتانی دیکە. وە ئێستاش زیرەکی دەستکرد کە تەکنەلۆژیایەکی نوێیە یارمەتیدەرە لەپێشبینی کردنی جوڵەی سەربازی وڵاتانی دیکە.
نایشارینەوە کاتێک باسی جەنگی ئەلیکترۆنی دەکەین شەر شەڕی داتا و زانیاریە. هەر وڵاتەوە داتاو زانیاری یەکتری بڵاودەکاتەوە یاخود لە گروپە تەکنەلۆژیەکان دزەی پێدەکرێت، زۆرجار ئەو زانیارە گشتی ناڕاستن تەنها بۆ سەرلێشواندنی یەکتر بڵاوی دەکەنەوە.
بەداخەوە بەداخەوە، مرۆڤ لەو نێوەندایە زەرەمەندی یەکەمە لەڕووی گیانی و مرۆیی. کە دوو وڵات هێرش دەکەنە سەر یەکتری دەبێتە هۆی مردنی سەدان کەسی بێتاوان. کاتێک هێرش روودەدات دور بە دور هێرشەکان ئەنجام دەدەن بەڵام لەکۆتایدا هەر خەڵکی مەدەنی زیانی بەردەکەوێت.
نامەوێت چیتر ورتارەکە درێژبکەمەوە، گەر خوا تەمەنی زیاتری پێداین دەیینین چەندەها تەکنەلۆژیای نوێتر بڵاودەبێتەوە کە کاریگەری زۆرتر دروست دەکات. ان شاءالله هەموو وڵاتێکی جیهان بەدوردەبێت لە هەموو هەڕەشەیەکی ئەلیکترۆنی و جدی.