سامسۆنگ

یەکەمین پاشبنەمای دزەپێکراوی گالەکسی S10 بۆ ئامێرەکەت دابگرە

10 ڕۆژی تەواو ماوە بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرەی Unpacked لە لایەن سامسۆنگەوە بۆ نمایشکردنی دەیەمین نەوەی زنجیرەی گالەکسی S. پێش نمایشکردنی گالەکسییە نوێیەکە، دزەکردنی زانیاری و وێنەکانی مۆبایلەکە بەردەوامییان هەیە، لە دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا وێنەی هەر 3 جۆر لە گالەکسییە نوێیەکە دزەی پێکرا. بۆ ئەم جارەش یەکەمین پاشبنەمای فەرمی دەیەمین نەوەی زنجیرەی گالەکسی S دزەی پێکرا.

جریوەیەک لە لایەن Ice universe لە تویتەر کراوە و تێیدا کەسی ناوبراو پاشبنەمای فەرمی گالەکسییەکەی بڵاوکردۆتەوە، پاشبنەماکە پێشووتر لە چەند وێنەیەکی دزەپێکراوی مۆبایلەکە بە دیار کەوتووە، لەگەڵ ئەوەشدا پاشبنەماکە ڕوونی بەرزە و ئامادەیە بۆ داگرتن.

داگرتن

لە ڕۆژی 20 ـی ئەم مانگەدا دەیەمین نەوەی زنجیرەی گالەکسی S لە کۆنگرەی Unpacked ـدا نمایش دەکرێت. زانیارییە دزەپێکراوەکانی پێشووتر دەربارەی مۆبایلەکە پێمان دەڵێن کە گالەکسییە نوێیەکە پێکدێن لە 3 جۆر و هەندێکیان خاوەن پەنجەمۆری ژێر ڕوونما دەبن و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکەن.

تێبینی:

بۆ داگرتنی پاشبنەماکە، کرتە لە “داگرتن” بکە لە ژێرەوەی پاشبنەماکەدا، لە پاشان فشار لە وێنەکە بکە و دوگمەی Save Image دابگرە.

سەرچاوە :
10 شوبات، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
690