سامسۆنگ

ئەنجامدانی کڕینی پێشوەختەی مۆبایلەکانی گالەکسی S10 بە وەرگرتنی دیاری و بەدەستهێنانی داشکاندن

لە دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیای سامسۆنگ لە کۆنگرەی Unpacked ـدا پەردەی لەسەر مۆبایلەکانی گالەکسی S10 و +S10 و S10E لادا، ڕۆژێک لە دوای نمایشکردنیان کۆمپانیاکە مۆبایلەکانی بەردەست کرد بۆ کڕین بە شێوەی داواکاری پێشوەختە.

هاوکات لەگەڵ کڕین و ئەنجامدانی کڕین بە شێوەی داواکاری پێشوەختە بۆ مۆبایلەکانی گالەکسی S10، کۆمپانیاکە لە کۆگای وڵاتانی دیکە و بەدەر لە کوردستان، بیستۆکی بێوایەری گالەکسی Buds دەکاتە دیاری بۆ کڕیارانی گالەکسییە، بەڵام بۆ چی بەردەست نییە و دیارییەکان گۆڕانیان بەسەردا هاتووە دیار نییە!

بەڵام دیارییەکان لە لایەن بریکارە فەرمییەکانی سامسۆنگەوە لە کوردستان جیاوازە، بە جۆرێک کە لەگەڵ کڕینی هەر گالەکسی S10 ـەیەک. دیاری جیاواز و داشکاندن لە چاککردنەوە و ئێکسسواراتەکانی مۆبایلەکە وەردەگریت.

کۆمپانیای BCI کە بریکارێکی فەرمی کۆمپانیای سامسۆنگە لە هەرێمی کوردستان، لە زاری خۆیانەوە ڕایان گەیاندووە کە دیاری و داشکاندن بە ڕێژەی 10% بۆ چاککردنەوە و ئێکسسواراتەکان دەدرێنە ئەو کڕیارانەی کە هەر مۆبایلێکی گالەکسی S10 دەکڕن. دەربارەی دیاری و داشکاندنەکان لە لایەن بریکارەکەی سامسۆنگەوە بەم جۆرەن:

بۆ مۆبایلی گالەکسی S10E:

  • وەرگرتنی بڵندگۆیەک لە جۆری JBL Flip 4.
  • وەرگرتنی پاوەربانکێک بە توانستی 10.000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • داشکاندن لە ئێکسسواراتەکانی مۆبایلەکە بە ڕێژەی 10% بۆ 6 مانگ (بۆ یەک پارچە).
  • داشکاندن لە ئێکسسواراتەکانی چاککردنەوەی مۆبایلەکە بە ڕێژەی 10% بۆ 6 مانگ (بۆ یەک جار چاککردنەوە).

بۆ مۆبایلی گالەکسی S10 و +S10:

  • وەرگرتنی کاتژمێری زیرەکی گالەکسی Watch Active.
  • وەرگرتنی بارگاویکەرەوەی بێوایەر.
  • داشکاندن لە ئێکسسواراتەکانی مۆبایلەکە بە ڕێژەی 10% بۆ 6 مانگ (بۆ یەک پارچە).
  • داشکاندن لە ئێکسسواراتەکانی چاککردنەوەی مۆبایلەکە بە ڕێژەی 10% بۆ 6 مانگ (بۆ یەک جار چاککردنەوە).

    بەھێزترین ئۆفەری داواکردنی پێش وەخت لەسەر زنجێرەی ئامێرەکانی Galaxy S10 دەستی پێ کرد وە چونکە BCI جیاوازترە لە ھەمووان…

    Publiée par BCI Kurdish sur Mercredi 20 février 2019

دیارییەکان لەگەڵ کڕینی گالەکسییە نوێیەکانەوە لە لایەن بریکارەکانی (جیبال) و (الوطني) ـییەوە گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتوون و هەمان دیارییە ناوبراوەکانن، بەڵام داشکاندنیان لەگەڵدا نییە بۆ چاککردنەوە و ئێکسسواراتەکان.

گالەکسییە نوێیەکان لە ئێستاوە بەردەستن بۆ کڕین بە شێوەی داواکاری پێشوەختە لە ماڵپەڕی فەرمی سامسۆنگ و بریکارەکانی سامسۆنگ لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وە لە ڕێکەوتی 8 ـی مانگی داهاتووەوە گالەکسییە نوێیەکان دەگەن بە دەست داواکارە پێشوەختەکان و بەردەست دەبن بۆ کڕین.

نرخی گالەکسی S10E لە 749$ ـەوە دەستپێدەکات، هەروەها گالەکسی S10 و +S10 نرخیان لە 899$ و 999$ ـەوە دەست پێدەکەن.

دەتوانیت کرتە بکەیت بۆ ئەنجامدانی کڕین بە شێوەی داواکاری پێشوەختە لە ماڵپەڕی فەرمی سامسۆنگەوە، یاخود سەردانی نزیکترین بریکاری فەرمی سامسۆنگ بکەیت لە شارەکەت بۆ ئەنجامدانی کڕین بە شێوەی داواکاری پێشوەختە.

22 شوبات، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
828