ئای ئۆ ئێس

ئەپڵ وەشانی iOS 12.2 ـی بە پشتگیری کردن لە خزمەتگوزارییە نوێیەکان و چەند گۆڕانکارییەکەوە بەردەست کرد

لە دوای تەواوبوونی کۆنگرەی تایبەتی ئەپڵ لە ژێر ناوی It’s Show Time لە سەکۆی ستیڤ جۆبسدا، کۆمپانیاکە وەشانی iOS 12.2 ـی بە پشتگیری کردن لە خزمەتگوزارییە نوێیەکانی Apple Card و + Apple News و زیادکردنی چەند گۆڕانکارییەکی نوێوە بۆ ئایفۆن و ئایپادەکان بەردەست کرد.

قەبارەی وەشانەکە 728 مێگابایتە. دیارترین گۆڕانکارییەکانی وەشانی iOS 12.2 ئەمانەن:

  • زیادکردنی 4 دانە Animoji ـی نوێ.
  • پشتگیری کردن لە خزمەتگوزاری + Apple News.
  • پشتگیری کردن لە خزمەتگوزاری Apple Card.
  • ئێستا دەتوانرێت پرسیار لە Siri بکرێت بۆ کارپێکردنی ڤیدیۆ، فیلم و کەناڵەکانی Apple TV.
  • نوێکردنەوەی ئەپی Wallet.
  • نوێکردنەوەی وێنۆچکەی ئەپی Apple News.
  • تابێکی نوێ لە ئەپی Apple Music ـدا بۆ ئاسان دۆزینەوەی میوزیک و گۆرانییەکان.
  • پشتگیری کردن لە نەوەی دووەمی بیستۆکی بێوایەری AirPods.

چۆنیەتی نوێکردنەوەی وەشان:

  • کردنەوەی ئەپی Settings
  • کردنەوەی بەشی General
  • کردنەوەی بەشی Software Update
  • کرتە کردن لە Download and install

تێبینی بۆ نوێکردنەوەی وەشان:

  • پێویستە وزەی پاتری ئامێرەکەت لە %50 زیاتر بێت.
  • پێویستت بە ئینتەرنێتی وایفای هەیە بۆ نوێکردنەوەی وەشان.

25 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
599