ئەندرۆید

لە وەشانی Android Q ـدا کردارەکانی هاوشێوەی iPhone X بۆ بەشی ڕێنیشاندەر زیاد کراون

ئەوەی کەمێک بەکارهێنەرانی وەشانی Android Pie نیگەران بوون، بەشی ڕێنیشاندەری سیستەم بوو. کە کەمێک دوگمە و شێوازەکان سەیر و بێزارکەر بوون. بەڵام لە Android Q ـدا ئەم کێشەیە نەما، ئەویش بە زیادکردنی شێوازێکی نوێ کە لە هێڵێک پێک دێت.

لە شێوازە نوێیەکەدا هیچ دوگمەیەک لە بەشی خوارەوەدا نەماون و سەرجەمیان بوونەتە هێڵێکی باریک، هەروەها ئێستا چوونە دەرەوەی ئەپەکان بە بردنە سەرەوەی هێڵەکە ئەنجام دەدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئاسانتر دەتوانرێت بگەڕێیتەوە بۆ لاپەڕەی پێشووتر و چوونە سەر لاپەڕەی دواتری ئەپەکان بە تەنها دەست ڕاکێشان لە لایەکانەوە. بە هەمان شێوەش دەست گەیشتن بە دواین ئەپە کراوەکان. هەروەها کردارێکی دیکە بۆ هێڵەکە زیادکراوە، ئەویش کردنەوەی دواین ئەپە کراوەکانە بە دەست بردن بۆ چەپ و ڕاست لەسەر هێڵەکە. بە گشتی ئەم کردارانە هاوشێوەی ئایفۆن X ـی ئەپڵە، چونکە ئەوە یەکەم ئامێر بوو کە جوڵەی لەو چەشنانەی تێدا بەکارهات. بە هەمان شێوە ئەم کردارانەش لە ڕووکاری EUMI 9 ـدا لە لایەن هواوەیەوە بەکارهاتوون.

هاوکات دەتوانرێت لە بەشی ڕێکخستنەکان شێوازە کۆنەکانی ڕێنیشاندەر کارا بکرێت ئەگەر ئارەزوو لەسەر لە شێوازە نوێیەکەی هاوشێوەی ئایفۆن ئێکس نەبێت.

شێوازە نوێیەکەی ڕێنیشاندەری سیستەم ئێستا لە سێیەمین وەشانی تاقیکاری سیستەمەکەدا بەردەستە.

سەرچاوە :

8 ئایار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
508