سامسۆنگ
31, تشرینی یەکەم 2019
سامسۆنگ نموونەیەکی نوێی مۆبایلی چەماوەی داهاتوویانی بڵاوکردەوە

تەنها چەند مانگێک دەبێت سامسۆنگ مۆبایلی چەماوەیی Galaxy Fold ـی نمایش کردووە و بەردەستی کردووە. بەڵام وا دیارە کۆمپانیاکە کار لەسەر مۆبایلێکی چەماوەیی نوێ و جیاواز دەکات.
لە میانەی کۆنگرەی گەشەپێدانی سامسۆنگ (Samsung Developer Conference) لە 2 ڕۆژی ڕابردوودا، کۆمپانیای سامسۆنگ ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە بریتییە لە نموونەیەکی نوێ مۆبایلی چەماوەیی داهاتوویان و لە کۆنگرەکەدا باسی لێ کرد. لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت مۆبایلی چەماوەی داهاتووی سامسۆنگ توانای دەبێت بە ڕووی پێشەوەدا بچەمێندرێتەوە نەوەک وەکو Galaxy Fold بە شێوەی پەپولەیی و لە لایەکانەوە بچەمێندرێتەوە. هەروەها لە پێشەوە خاوەن دیزاینێکی هاوشێوەی مۆبایلی Galaxy Note 10 دەبێت.
سامسۆنگ دەڵێت ئەم مۆبایلە چەماوەییە نوێیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئاسان هەڵگرتن لە گیرفاندا و شێوازی بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان بۆ شێوازێکی نوێ دەگۆڕێت.
سامسۆنگ کاتێکی زۆری بەفیڕۆ نەدا بە باسکردنی وردەکارییەکانی مۆبایلە چەماوەییە نوێیەکە، وە ڕاشینەگەیاند کە چ کاتێک ئەم مۆبایلە چەماوەییە لە لایەن سامسۆنگەوە بەردەست دەکرێت. هەروەها هیچ ئاماژەیەکیشی بەوە نەدا کە ئایا ئەمە دیزاینێکی نوێی مۆبایلی چەماوەیی Galaxy Fold دەبێت یاخود نا.
/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/19329195/samsungfoldable2.gif)
لە ئێستادا کۆمپانیای سامسۆنگ بە شێوەیەکی چڕ کار لەسەر ڕووکاری One UI ـی بنچینەکراو لەسەر Android دەکات بۆ ئامێرەکانی و دەیەوێت زۆرترین گونجاندن بۆ مۆبایلە چەماوەییەکان درووست بکات.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.