رەقەکاڵا
28, شوبات 2024
میدیاتێک چیپسێتەکانی بۆ مۆدێلی ژیری دەستکردی Gemini Nano دەگونجێت
گووگڵ لە کۆتایی ساڵی داهاتوو مۆدێلی ژیری دەستکردی Gemini Nano ڕاگەیاند، کە تایبەت بوو بە مۆبایلەکان، بەڵام تاکو ئێستا تەنها لەسەر چەند ئامێرێکی دیاری کراو بەردەستە. میدیاتێک ڕایگەیاند کە چیپسێتەکانی بۆ مۆدێلی ژیری دەستکردە گونجاندووە و لە داهاتوودا لەسەر ئامێری زیاتریش بەردەست دەخرێت.
ئەم هەفتەیە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا میدیاتێک ڕایگەیاند کە هەردوو چیپسێتی Dimensity 9300 و Dimensity 8300 لە ئێستادا گونجێنراون بۆ مۆدێلی ژیری دەستکردەکە.
ڕاستەوخۆ چیپسێتەکان پشتگیری لە ژیری دەستکردەکە ناکەن،بەڵکو لە داهاتوودا لە ڕێگەی APK تایبەتەوە بۆ بەکارهێنەران بەردەست دەکرێت لە لایەن کۆمپانیا و گەشەپێدەران.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.