سامسۆنگ
15, ئەیلوول 2025
سامسۆنگ دەستی کرد بە بەردەست خستنی وەشانی One UI 8.0 بۆ زنجیرەی گالەکسی ئێس 25

دوای چەندین مانگ لە وەشانی تاقیکاری، لە کۆتاییدا سامسۆنگ دەستی کرد بە بەردەست خستنی وەشانی One UI 8.0 بنچینەکراو لەسەر ئەندرۆید 16 بۆ زنجیرە مۆبایلی گالەکسی ئێس 25. وەشانەکە قەبارەی 3.8 گێگابایتە و لە ئێستادا تەنها لە کۆریای باشوور بەردەستە و دواتر بۆ وڵاتانی تر بەردەست دەبێت.

بە پێچەوانەوەی هەواڵە دزەپێکراوەکان، سامسۆنگ لەگەڵ مۆبایلەکانی تری زنجیرەی گالەکسی ئێس 25 وەشانە نوێیەکەی بۆ مۆبایلی گالەکسی ئێس 25 ئێج بەردەست خست. ئەم وەشانە لە چەند هەفتەی داهاتوودا بۆ مۆبایلی Galaxy Z Fold 6 و Galaxy Z Flip6 و زنجیرە مۆبایلی گالەکسی ئێس 24 بەردەست دەبێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.