10
مۆبایل و تابلێت 17, شوبات 2021

بە فەرمی هەردوو مۆبایلی Motorola G30 و Motorola G10 لە ئەوروپا نمایش کران

 

 

بە فەرمی کۆمپانیای مۆتۆڕۆڵا دوو مۆبایلی نوێی هەرزانی بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا لە ژێر ناوەکانی Motorola G30 و Motorola G10 بڵاو کردەوە، هەردوو مۆبایلەکە خاوەن نرخێکی خوار 200 یۆرۆین و مۆبایلی Motorola G30 خاوەن ڕوونمایەکە بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و پاترییەکی قەبارە 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری و پشتگیری کردن لە بارگاوی کەرەوە بە هێزی 15 وات

 

مۆبایلی Motorola G30 خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجییە لە جۆری LCD بە ڕوونی 720 پێکسڵ، هەروەها خاوەن بڕوانامەی IP52ـە بۆ دژە پرشەی ئاو و بە بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بەردەست دەخرێت و پشتگیری بیرگەی دەرەکی واتە microSD دەکات، لە دواوەیدا خاوەن 4 کامێرایە بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 8 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ، هەروەها خاوەن کامێرایەکی سێڵفییە بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و چیپسێتی سناپدراگۆن 662 لەسەر جێگیر کراوە و دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت و وەشانی ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر کراوە و نرخی بریتییە لە 179 یۆرۆ(216 دۆلار)

 

Motorola G30

مۆبایلی Motorola G10 تایبەتمەندی کەمترە و بە چیپسێتی سناپدراگۆن 460ـەوە بەردەست دەخرێت و خاوەن 4 گێگابایت ڕامە و ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی لە خۆ دەگرێت لە جۆری LCD بە ڕوونی 720 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز، هەروەها کامێرای سەرەکی دواوەی لە جیاتی 64 مێگاپێکسڵ ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە و کامێرای سێڵفی لە جیاتی 13 مێگاپێکسڵ ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە، هەر وەک Motorola G30 خاوەن پاترییەکی قەبارە 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە بەڵام بارگاوی کەرەوەکەی خاوترە و تەنها پشتگیری تاوەکو 10 وات دەکات، هەروەها نرخی بریتییە لە 149 یۆرۆ(180 دۆلار)

 

Motorola G10

ئێستا خێرایی تێکڕای نوێ بوونەوە شتێکی سەرسوڕھێنەر نییە ئەگەر لە مۆبایلە ئاست بەرزەکاندا بیبینین، بەڵام ئێستا وا لەسەر مۆبایلە ئاست ناوەند و هەرزانەکانیش جێگیر دەکرێت، وەک OnePlus N10 5G بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و نرخی 300 دۆلارەوە، هەروەها دەنگۆ هەیە هەردوو مۆبایلی Galaxy A52 و Galaxy A72 خاوەن ڕوونمایەک بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز بن، بەڵام وەک دەبینرێت مۆبایلە نوێیەکانی مۆتۆڕۆڵا کەمترین نرخیان هەیە بۆ تێکڕای نوێ بوونەوەیەکی بەرز، هەردوو مۆبایلەکە خراونەتە لیستەوە بۆ فرۆشتن لە ئەڵمانیا و بەریتانیا، هەروەها بۆ بازاڕەکانی دیکەی ئەوروپا لە بەهاری ئەمساڵ بەردەست دەبێت

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Motorola مۆتۆڕۆڵا
بۆچونی تۆ