شاومی 26, کانوونی یەکەم 2025

شاومی بەهێزترین مۆبایلی ئاست بەرزی خۆی نمایش کرد

شاومی مۆبایلی Xiaomi 17 Ultra نمایش کرد لە چین. چیپسێتی Snapdragon 8 Elite Gen 5 لەسەر جێگیر کراوە و خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.9 ئینجییە لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 2608 * 1200 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 3,500 نێت.

کامێرای سەرەکی دواوەی مۆبایلەکە 50 مێگاپێکسڵە و پشتگیری لە تەکنەلۆژیای LOFIC دەکات (ئەم تەکنەلۆژیایە یارمەتیدەرە لە چرکاندنی وێنە لە دۆخی زۆر تاریک و زۆر ڕووناکدا بە شێوەیەکی باشتر) و کامێرای تێلەفۆتۆی هەیە بە ڕوونی 200 مێگاپێکسڵ و کامێرای گۆشە فراوانیش بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ. هەروەها کامێرای سێڵفیشی 50 مێگاپێکسڵە.

پاترییەکەی قەبارەی 6,800 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 90 واتی وایەر و 50 واتی بێتەل دەکات. بڕوانامەی IP66/IP68/IP69 هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز.

شاومی جۆرێکی تایبەتی بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای لایکا بۆ کامێرا نمایش کردووە. واتە چیدیکە جۆری ئاسایی کامێراکەی بە هاوبەشی لەگەڵ لایکا بەرهەم نایەت بەڵکو جۆرێکی تایبەت ئەبێت. جیاوازی ئەم جۆرە لە هەبوونی لۆگۆی لایکا و هەبوونی ئەڵقەی نزیککردنەوەی میکانیکی کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات focal length, exposure, white balance ڕێک بخەن.

نرخی دەستپێکی جۆری ئاسایی بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت لە چین بریتییە لە 995 دۆلار و و نرخی دەستپێکی جۆری تایبەتی لایکا بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 1,140 دۆلار.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ