مۆبایل و تابلێت 24, كانونی یه‌كه‌م 2019

پڕفرۆشترین مۆبایلەکانی چارەکی سێیەمی ساڵی 2019

پێگەی Counterpoint Research ـی تایبەت بە شیکارییەکان، لیستی 10 پڕفرۆشترین مۆبایلەکانی چارەکی سێیەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و دووبارە iPhone XR لە پلەی یەکەمدایە.

ئەمە یەکەمجار نییە لە ئەمساڵدا کە iPhone XR لە پلەی یەکەمدا بێت، بەڵکو لە چارەکەکانی یەکەم و دووەمی ئەمساڵیشدا هەر لە پلەی یەکەمدا بوو. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم ئایفۆنە لە ساڵی ڕابردوودا بەردەست کرا و پێشی iPhone 11 ـی نوێی داوەتەوە. لە نێو لیستەکەدا، 2 دانە ئایفۆن و ژمارەیەک مۆبایلی سامسۆنگ و ئۆپۆ و شاومی تێدایە.

مۆبایلە ئاست نزم و مامناوەندەکانی Galaxy A10 و Galaxy A50 لە پلەی دووەم و سێیەمی لیستی پڕفرۆشترین مۆبایلەکانی چارەکی سێیەمی ئەمساڵدان. مۆبایلی Oppo A9 لە پلەی چوارەم و iPhone 11 لە پلەی پێنجەمدایە. دەربارەی مۆبایلەکەی شاومی، ئەوا مۆبایلی Xiaomi Redmi A7 ـە و لە پلەی هەشتەمی لیستەکەدایە. کۆتا مۆبایلی ڕیزبەندییەکەش مۆبایلی نوێی Huawei P30 ـی هواوەییە.

بازاڕەکانی وڵاتی هیندستان یارمەتیدەر بووە بۆ ئەوەی مۆبایلی Xiaomi Redmi A7 لە لیستەکەدا بوونی هەبێت. هەرچی دەربارەی مۆبایلە ئاست نزم و مامناوەندەکانی زنجیرەی Galaxy A ـی سامسۆنگە، بە هۆی نرخە کەمەکەیانەوەیە.

سەرچاوە 9To5Mac
بۆچونی تۆ