ئەپ و نەرمەکاڵا
11, تشرینی دووەم 2023
مایکرۆسۆفت کۆتایی بە بەشداری کردنی مانگانە دەهێنێت لە وەشانی Office 2024

بە پێی چەند سکرین شۆتێک بێت لە تۆڕی ئێکس (لە ڕابردوودا بە تویتەر ناسرابوو) بڵاو کراوەتەوە، مایکرۆسۆفت کار لەسەر وەشانی Office 2024 دەکات کە پێویستی بە بەشداری کردنی ساڵانە یان مانگانە ناکات، واتا بۆ کڕینی وەشانەکە تەنها یەک جار پارە دەدەیت. هەروەها چاوەڕوان دەکرێت لەم چارەکەدا بڵاو بکرێتەوە.
تاکو ئێستا ڕوون نییە کە چ تایبەتمەندییەک لە خۆ دەگرێت لە لە وەشانە نوێیەکەدا، بەڵام پێدەچێت چەند تایبەتمەندییەک زیاد بکرێت کە لە ئێستادا بۆ بەشداربووانی خزمەت گوزاری Microsoft 365 بەردەستە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.