تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 15, کانوونی دووەم 2025

ڕکابەرەکەی ئینستەگرام، Pixelfed ئێستا ئەپی مۆبایلی هەیە

Pixelfed، کە لە ئێستادا بە ڕکابەری تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستەگرام دادەنرێت و هیچ ڕیکلامێک لە خۆ ناگرێت، ئەپی مۆبایلی هەیە. ئێستا ئەپەکە بۆ سیستەمی iOS و بەردەستە و لە کاتێکدا لە ڕۆژی 10ـی ئەم مانگەوە ئەپەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆیدیش بەردەستە.
Pixelfed mobile apps, Capture, share and explore from your smartphone with official or third-party apps. picture of an instagram like feed on an iphoneتۆڕەکە گەشەکردنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینی دوای ئەوەی مێتا ڕایگەیاند کە سیاسەتی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمپانیاکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت. تۆڕەکە لە لایەن Daniel Supernault، دامەزراوە، کە لە ڕابردوو ئەپی Loops دروست کرد وەک جێگرەوەیەکی تیک تۆک لە ئەگەری قەدەغەکردنی لە ئەمریکا.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ