رەقەکاڵا 25, ئازار 2021

چیپسێتی سناپدراگۆن 780G بەڵێنی تایبەتمەندی زیاتری فلاگشیپ بە نرخی کەمتر دەدات

 

 

بە فەرمی کواڵکۆم نوێترین چیپسێتی لە زنجیرەی سناپدراگۆن 7 ڕاگەیاند، سناپدراگۆن 780G، هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی لە سناپدراگۆن 888ـەوە دابەزێندراوە، نرخی ئەو مۆبایلانەی کە ئەم چیپسێتە نوێیەیان لەسەر جێگیر دەکرێت لە ئاست ناوەندەکان بەرزترە و لە فلاگشیپەکان کەمترە

 

ئێستا چیپسێتەکە بەرزترین توانای زنجیرەی سناپدراگۆن 7 هەیە و جێگای هەردوو چیپسێتی 765G/768G دەگرێتەوە کە پێشووتر نمایش کراون، ئاشکرایە، بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو دەبینرێت لە ڕووی پێشکەشکردنی تواناوە، ناووکی سەرەکی Kyro 670 لەسەر جێگیر دەکرێت کە کواڵکۆم دەڵێت 40% چووستی زیاترە، هەروەها گرافیکی نوێی Adreno 642 لەسەر جێگیر کراوە کە 50% توانای باشترە لە ئەو گرافیکەی کە لەسەر چیپسێتی سناپدراگۆن 765G جێگیر کراوە

 

هەروەها چیپسێتە نوێیەکە، ISPـی Spectra 570 سیانەی لەسەر جێگیر کراوە هاوشێوەی سناپدراگۆن 888، واتە توانا دەدات بە مۆبایلەکە لە یەک کاتدا سێ وێنەی هاوکات یاخوود کورتە ڤیدیۆ لە هەمان کاتدا بچرکێنێت

 

هاوشێوەی سناپدراگۆن 888، چیپسێتە نوێیەکە چیپی نەوەی شەشەمی ژیری دەستکردی Hexagon 770 لەسەر جێگیر کراوە، کە دەتوانێت لە چرکەیەکدا 12 ترلیۆن کردار ئەنجام بدات، دوو هێندەی نەوەی پێش خۆیەتی

 

ئەوەی کە لە هەمووی گرنگترە بۆ وزە بە فیڕۆدان، بریتییە لەوەی چیپسێتە نوێیەکە هاوشێوەی سناپدراگۆن 888 قەبارەی 5 نانۆمەترییە و وزەیەکی کەمتر بە فیڕۆ دەدات

 

لە کۆتاییدا، چیپسێتە نوێیەکە تایبەتمەندییەکانی پەیوەندی باشتر کراوە، مۆدێمی Snapdragon X53 لەسەر جێگیر کراوە کە بەڵێنی خێرایی 3.3 گێگابت دەدات لە Sub-6 GHz 5G، هەروەها پشتگیری لە نوێترین وەشانەکانی Bluetooth و Wi-Fi دەکات کە Bluetooth 5.2 و Wi-Fi 6Eـن، هەروەها وەها چاوەڕوان دەکرێت یەکەمین مۆبایل بەم چیپسێتەوە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ بڵاو بکرێتەوە

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Qualcomm کواڵکۆم
بۆچونی تۆ