گووگڵ
24, کانوونی دووەم 2020
کۆمپانیای گووگڵ ڕێکەوتی ئەنجامدانی کۆنگرەی Google I/O 2020 ـی ئاشکرا کرد

کۆمپانیای گووگڵ ڕێکەوتی ئەنجامدانی کۆنگرەی Google I/O 2020 ـی ئاشکرا کرد.
لە سەرەتادا، گووگڵ یارییەکی سەرهێڵی بۆ بەکارهێنەران بەردەست کرد، کە بە تەواوکردنی قۆناغەکانی یارییەکە، بۆت ئاشکرا دەبوو کە لە چ ڕێکەوتێکدا کۆنگرەکە ئەنجام دەدرێت.
لە پاش ئەوەی کە ژمارەیەک بەکارهێنەر بە هۆی یارییەکەوە ڕێکەوتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکەیان بۆ ئاشکرا بوو، گووگڵ ئاشکرای کرد کە لە ڕێکەوتی 12 ـی مانگی 5 ـدا کۆنگرەی گەشەپێدەرانی Google I/O 2020 لە ناوچەی Shoreline Amphitheatre ـی نزیک بارەگای گووگڵ لە شاری ماونتەین ڤیوی ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا ئەنجام دەدات و تاوەکو ڕێکەوتی 14 ـی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت.

چاوەڕوان دەکرێت لە کۆنگرەکەدا، کۆمپانیای گووگڵ مۆبایلی ئاست مامناوەندی Google Pixel 4A و وەشانی نوێی سیستەمی Android و ژمارەیەک ئامێری دیکەی نوێ ڕابگەیەنێت.
بێگومان، لە ڕێکەوتە ناوبراوەکەدا، کۆنگرەکەی گووگڵتان بە زمانی کوردی بۆ ڕووماڵ دەکەین. چاوەڕوان بن!
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.