ئەپڵ
13, ئەیلوول 2023
نەبوونی دەرچەی سیم کارد لە ئایفۆن 15 تەنها بۆ ئەمریکا دەبێت

تەواوی مۆبایلەکانی زنجیرەی ئایفۆن 15 (ئایفۆن 15، ئایفۆن 15 پڵەس، ئایفۆن 15 پرۆ، ئایفۆن 15 پرۆ ماکس) دەرچەی سیم کاردیان دەبێت لە دەرەوەی ئەمریکا. ئەپڵ لەگەڵ نمایش کردنی ئایفۆن 14 دەرچەی سیم کاردی لابرد بۆ ئەو مۆدێلەی کە بۆ ئەمریکا درووست دەکرا و لە جیاتی ئەوە سیم کاردی ئەلیکترۆنی (e-sim) بەکار دەهێنا.
ئێستا لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی ئەپڵەوە پشت ڕاست کرایەوە کە بۆ ئایفۆن 15 ـەش بەهەمان شێوە دەبێت و تەنها ئەو وەشانەی بۆ ئەمریکا درووست دەکرێت دەرچەی سیم کاردی نابێت، بەڵام بۆ تەواوی وڵاتانی دیکە دەرچەی سیم کارد لە خۆ دەگرێت و بەکارهێنەران دەتوانن بەکاری بهێنن.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.