سۆنی
24, شوبات 2020
مۆبایلی Sony Xperia 1 II بە 4 کامێرا و پڕۆسێسەری Snapdragon 865 و پشتگیری لە 5G ـەوە ڕاگەیاندرا

لە دوای ڕەتکردنەوەی کۆنگرەی جیهانی مۆبایل (Mobile World Congress) و بەڕێوەنەچوونی لە ئەمساڵدا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، کۆمپانیای Sony ناچاربوو مۆبایلە نوێیەکانی بە شێوەی سەرهێڵی نمایش بکات. کۆمپانیاکە مۆبایلی ئاست بەرزی Sony Xperia 1 II ـی بە 4 کامێرا و پڕۆسێسەری Snapdragon 865 و پشتگیری لە 5G ـەوە ڕاگەیاند، ئەمەش لە دوای ساڵێک لە ڕاگەیاندنی مۆبایلی سەرکەوتووی Sony Xperia 1.
لە مۆبایلە نوێیەکەدا، Sony جەختی لەسەر کامێرا و بواری چرکاندنی وێنە کردۆتەوە، هەروەها بووە یەکەمین مۆبایلی Sony کە پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G بکات.

مۆبایلی Sony Xperia 1 II خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.5 ئینج لە جۆری OLED و بە ڕوونی 4K و چێوەی سینەمایی 21:9 و خێرایی 90 هێرتز. لە پشتەوە، خاوەن 4 دانە کامێرای ئاست بەرزە بە ڕوونییەکانی 12 و 0.3 مێگاپێکسڵ، کە بە هاوکاری کۆمپانیای ZEISS درووست کراون. لە پێشەوەش خاوەن تاکە کامێرایەکە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ.
مۆبایلەکە لە ناوەوە خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 865 و ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت و پاترییەکە بە توانستی 4,000 ملی ئەمپێر. خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە لە لاتەنیشتەوە و وەشانی Android 10 ـی لەسەر جێگیرە. ڕایەڵەی مۆبایلەکە توانای دەبێت پەیوەستی ڕایەڵەکانی تاوەکو sub-6GHz ببێت، هەروەها بژاردەی 4G ـیشی لێ بەردەست دەبێت، لە پاڵ 5G ـییەوە.
مۆبایلەکە خاوەن بڕوانامەی IP65 و IP68 ـە بۆ بەرگریکردن لە بەرانبەر ئاو و تۆزدا. بڵندگۆیەکانی باشتر کراون و خاوەن دەرچەی بیستۆکیشە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Sony Xperia 1 II:
- ڕوونما: قەبارە: 6.5 ئینج. جۆر: OLED. وردی نیشاندان: 1644 بە 3840 پێکسڵ. خێرایی: 90 هێرتز.
- دیزاین: نۆچ: هەیە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
- پڕۆسێسەر: (+Qualcomm SM8250 Snapdragon 865 (7 nm.
- گرافیک: Adreno 650.
- مۆدیەم: Qualcomm X55
- ڕام: 8 گێگابایت.
- بیرگە: 256 گێگابایت.
- ئەستووری: 7.6 میلیمەتر.
- کێش: 181.4 گرام.
- پاتری: 4,000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.7 و لە جۆری Wide. دووەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Telephoto. سێیەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری macro. چوارەم: 0.3 مێگاپێکسڵ لە جۆری هەستەوەری قوڵی (TOF 3D).
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): سەرەکی: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0 لە جۆری Wide.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت.
- دەرچە: USB-C – بیستۆک.
- ڕایەڵە: 5G – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0. تایبەتمەندی NFC: هەیە. تایبەتمەندی Radio: نییە.
- سیمکارت: دووانە سیمکارت.
- ڕەنگ: ڕەش – پەمەیی.
- سیستەمی کارپێکەر: Android 10.
- حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
- نرخ: نەزاندراو.
نرخ و ڕێکەوتی بەردەستکردنی مۆبایلەکە بە دیاریکراوی نەزاندراوە، بەڵام لە کۆتاییەکانی بەهاری ئەمساڵدا بەردەست دەکرێت و پێشبینی دەکرێت نرخی لە سەروو 1200 یۆرۆوە بێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.