هەواڵ 26, ئازار 2020

تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکانی OnePlus 8 و OnePlus 8 Pro دزەیان پێکرا

کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانی OnePlus 8 و OnePlus 8 Pro نزیک بووەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لەم مانگەدا یاخود لە سەرەتاکانی مانگی داهاتوودا ڕابگەیەندرێن. بەم بۆنەیەوە، خشتەی گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە ناوبراوەکان بڵاوکرانەوە.

هەژماری Ishan Agarwal لە تویتەر توانی خشتەی دزەپێکراوی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکانی OnePlus 8 و OnePlus 8 Pro بەدەست بخات و بڵاویان بکاتەوە. لە خشتەکاندا تایبەتمەندییەکانی وەک پڕۆسێسەر و کامێرا و بیرگە و زیاتر ئاشکرا کراون.

OnePlus 8

بە پێی خشتەکە بێت، مۆبایلی OnePlus 8 خاوەن ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی 6.55 ئینج لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی +FHD و بە خێرایی 90 هێرتز. لە ژێر ڕوونماکەیدا خاوەن چاڵ دەبێت و کامێرایەکی 16 مێگاپێکسڵی تێدا جێگیر دەکرێت. لە پشتەوە خاوەن 3 کامێرا دەبێت بە ڕوونییەکانی 48 و 16 و 2 مێگاپێکسڵ.

لە ناوەوە، پڕۆسێسەری جۆری Snapdragon 865 ـی لەسەر جێگیر دەبێت بە پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G، خاوەن ڕامی 8 و 12 گێگابایت و بیرگەی 128 و 256 گێگابایت و پاترییەک دەبێت بە توانستی 4,300 ملی ئەمپێر. پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرای تاوەکو 30 وات دەکات و بە ڕەنگەکانی خۆڵەمێشی و شین و سەوزەوە بەردەست دەکرێت.

 OnePlus 8 Pro

مۆبایلی OnePlus 8 Pro قەبارەی گەورەتر دەبێت و خاوەن ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی 6.78 ئینج لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی +FHD و بە خێرایی 120 هێرتز. لە پشتەوە خاوەن 4 کامێرا دەبێت بە ڕوونییەکانی 48 و 48 و 8 و 5 مێگاپێکسڵ. خاوەن پاترییەک دەبێت بە توانستی 4,510 ملی ئەمپێر بە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرای 30 وات.

خاوەن بڕوانامەی IP68 دەبێت بۆ بەرگری لە بەرانبەر تۆز و ئاو. بە ڕەنگەکانی شین و ڕەش و سەوزەوە بەردەست دەکرێت.

لە تایبەتمەندییەکانی دیکەدا هاوشێوەی OnePlus 8 دەبێت.

ڕێندەرەکانی OnePlus 8 و OnePlus 8 Pro:

تاوەکو ئێستا ڕێکەوتی بەردەستکردنیان بە دیاریکراوی و نرخەکانیان ئاشکرا نەکراوە.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ