سامسۆنگ 25, ئەیلوول 2023

سامسۆنگ هەردوو مۆبایلی Galaxy A05 و Galaxy A05sی نمایش کرد

 

 

سامسۆنگ بە بێدەنگی 2 نەوەی نوێی لە زنجیرەی گالەکسی A بە ناوەکانی Galaxy A05 و Galaxy A05s نمایش کرد. هەردوو مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمای 6.7 ئینجین لە جۆری LCD، مۆبایلی Galaxy A05 ڕوونی ڕوونماکەی +HD و مۆبایلی Galaxy A05s ڕوونی +FHD ـە و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتزە. کامێرای سێڵفی هەردووکیان لە نێو نۆچی شێوە دڵۆپەیە، جۆری A05s ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە و جۆری A05 ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە.

جۆری A05s چیپسێتی Snapdragon 680 و جۆری A05 چیپسێتی MediaTek Helio G85 لەسەر جێگیر کراوە. هەردووکیان بیرگەی ناوەکیان 128 گێگابایتە و ڕامیان 6 گێگابایتە، وە پشتگیری بیرگەی دەرەکی دەکەن لە ڕێگەی MicroSD ـیەوە.

جۆری A05s خاوەن 3 کامێرایە لە بەشی دواوەیدا، 50 مێگاپێکسڵ سەرەکی و 2 دانەی 2 مێگاپێکسڵی بۆ قووڵی و ماکرۆ، بەڵام جۆری A05 خاوەن 2 کامێرایە و 50 مێگاپێکسڵیان سەرەکییە و ئەوی دیکە کامێرایەکی 2 مێگاپێکسڵییە بۆ ماکرۆ. بەڵام جۆری A05 کامێرای ماکرۆی 2 مێگاپێکسڵی نییە و تەنها 2 کامێرای لە دواوەیدا هەیە کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و 2 مێگاپێکسڵیش بۆ قوڵییە.

پاترییان 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 25 وات دەکەن. کار بە ڕووکاری One UI Core بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 13 دەکەن. هیچ یەکێکیان کەلەی بارگاوی کەرەوە لە نێو پاکەتدا لە خۆ ناگرن. 2 نوێکردنەوەی ئەندرۆید و 4 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانەیان پێدەگات.

نرخی گالەکسی A05 لە وڵاتی فلیپین بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 100 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 118 دۆلار، هەروەها نرخی Galaxy A05s بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 140 دۆلار. Galaxy A05 بە 3 ڕەنگی زیوی و ڕەش و سەوز بەردەست دەبێت، Galaxy A05s بە ئەم 3 ڕەنگە و ڕەنگی وەنەوشەیی بەردەست دەبێت.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ