بابەتی گرینگ
15, ئازار 2020
ڤیدیۆ: کردنەوەی پاکەت و تێڕوانینی سەرەتایی iPad Pro 11 inch Unboxing and First
لەم ڤیدیۆیەدا پاکەتی نەوەی سێیەمی iPad Pro 11 inch دەکەمەوە و تێڕوانینی سەرەتایی خۆم خستووەتە ڕوو. بێگومان ئەمە تا ئەم ساتە دوایین مۆدێلی ئەم زنجیرەیەیە و یەکێکە لە باشترینەکان و لەسەر هەڵسەنگێنەرەکان خاوەنی خاڵی زۆرە. ئەمە و بوونی تایبەتمەندی زۆر بەرز لە ڕووی پڕۆسێسەر و ڕوونما و دیزاین و زیاتریش. کەواتە لەسەرەوە بینەری ڤیدیۆکە ببە و ئاشنابە بەم تابلێتە ئاست بەرز و پێشکەوتووەی ئەپڵ. هەروەها نرخەکانیشم لە کۆتایی ڤیدیۆکە باسکردووە.
بیرتان نەچێت سەبسکرایبی کەناڵەکەمان بکەن و لایک و شەیری ڤیدیۆکانمان بکەن. بەستەری کەناڵی کەی ئای تی ئێن لە یوتیوب: www.youtube.com/kitnnet
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!