سامسۆنگ 6, ته‌مموز 2021

بە فەرمی مۆبایلی گالەکسی F22 بە ڕوونمای 90 هێرتز و زیاترەوە لە هیندستان نمایش کرا

ئەمڕۆ، کۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین بەرهەمی لە زنجیرەی F نمایش کرد، کە دەبێتە چوارەمین نەوەی زنجیرەکە لە دوای هەر یەکە لە Galaxy F02s, Galaxy F12, Galaxy F62 لە بازاڕەکانی وڵاتی هیندستان

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.4 ئینج لە جۆری sAMOLED بە ڕوونی +HD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها بە بیرگەی 64 گێگابایت و 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و 6 گێگابایت بەردەست دەبێت، هەروەها چیپسێتی Mediatek Helio G80 لەسەر جێگیر کراوە

کامێرای سێڵفی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە و لە دواوەیدا کامێرای سەرەکی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ و کامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و دوو کامێرای 2 مێگاپێکسڵی بۆ قووڵی و ماکرۆ لە خۆ دەگرێت، هەروەها کار بە ڕووکاری One UI 3.1 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 دەکات

 

پاترییەکی قەبارە 6,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 15 وات دەکات و بە نرخی 168 دۆلار بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و نرخی 195 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بەردەست دەبێت

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ