سامسۆنگ
19, تهمموز 2021
کۆمپانیای سامسۆنگ تەلەڤزیۆنێک بە قەبارەی 1,000 ئینج و ڕوونی تاوەکو 16K نمایش دەکات

بە فەرمی کۆمپانیای سامسۆنگ وەشانێکی نوێی لە تەلەڤزیۆنی دیوار(wall) ڕاگەیاند، ڕوونماکە لە جۆری MicroLED ـە و قەبارەکەی 1,000 ئینجە، زنجیرەی نوێی ”IWA” ئامانجی لە شوێنە بازرگانی و مۆڵە گەورەکانە نەوەک ماڵەکان، بۆ ڕیکلامی بازرگانی و گەورە بەکار دەهێنرێت، لە ئەمڕۆوە لە هەندێک لە بازاڕەکانی جیهان بەردەست دەبێت و سامسۆنگ نرخی ئاشکرا نەکردووە
سامسۆنگ دەڵێت نەوەی نوێی ئەمساڵ باشتر کراوە لە ڕووی ڕەنگەوە و چیپی نوێی ژیری دەستکردی لەسەر جێگیر کراوە کە جۆرایەتی وێنەکان و کەمکردنەوەی دەنگەکانی زیاتر کردووە

ڕوونماکەی ڕوونی 8K ـیە و پشتگیری لە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز دەکات، لەبەر ئەوەی خواستەکان زۆرن و بە پێی شوێنەکان دەگۆڕێن، سامسۆنگ بژاردەی ڕوونی 16K بەردەست خستووە بۆ تەلەڤزیۆنەکە، هەروەها دەتوانرێت بە شێوازی پیتی ‘L’ جێگیر بکرێت، ڕووناکی دەگاتە 1,600 نێت
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری ئامادەیی.