ئەپ و نەرمەکاڵا
30, کانوونی یەکەم 2023
ئێستا ئەپی Copilot بۆ iOS و iPadOS بەردەستە

لە دوای چەند ڕۆژێک لە بەردەست خستنی بۆ ئەندرۆید، ئەمڕۆ ئەپی Copilotی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بۆ iOS و iPadOS بەردەست بوو. ئێستا دەتوانیت کرتە لێرە بکەیت و لە کۆگای ئەپ ستۆر دایببەزێنیت.
ئەپەکە بۆ بەکارهێنانی چاتبۆتی Microsoft Copilot (پێشووتر بە Bing Chat ناسرابوو) بەکار دێت. هاوشێوەی ئەپی Chat GPT کار دەکات لەسەر مۆبایل. بەکار دەھێندرێت بۆ پرسیار کردن و کورت کردنەوەی دەقەکان و زیاتریش..

دوو جیاوازی گەورەی نێوان Chat GPT و Copilot بریتییە لەوەی Copilot ڕێگەت پێدەدات مۆدێلی GPT 4 بەکار بهێنیت لە کاتێکدا لە Chat GPT پێویستە بەشدار بووی مانگانەی خزمەتگوزارییەکە بیت بۆ ئەم مەبەستە، هەروەها دەتوانێت وێنە درووست بکات لە ڕێگەی DALL-E3.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.