شاومی
14, ئاب 2023
بەفەرمی مۆبایلی چەماوەی Xiaomi Fold 3 نمایش کرا

شاومی ئەمڕۆ بۆنەی بەست و کۆمەڵێک بەرهەمی نوێی نمایش کرد، لە نێویاندا سێیەم نەوەی مۆبایلی چەماوەی Xiaomi Fold نمایش کرا.
ڕوونمای مۆبایلەکە توانای چەمانەوەی 500,000 جار چەمانەوەی هەیە، قەبارەی ڕوونما بچوکەکەی 6.59 ئینجە ئەمە لەکاتێکدا قەبارەی ڕوونما گەورەکەی 8.03 ئینجە، ڕوونی ڕوونماکان 2K و ڕوونماکان لە جۆری OLED ـن بە پانێڵی LTPO و تێکڕایی نوێ بوونەوەیان 120 هێرتزە و بە پارێزەری Gorilla Glass Victus 2 ڕووپۆش کراون.

چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە، پاترییەکەی قەبارەی 4,800 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە پشتگیری کردن لە بارگاوی کەرەوەی 67 وات و پشتگیر لە بارگاوی کەرەوەی بێ تەلی 50ـیش وات دەکات.
کامێراکانی بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Lecia بەرهەم هاتووە. لە بەشی پشتەوەی چوار کامێرا لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە دژە لەرزین OIS دەکەن، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 13 مێگاپیکسڵ و 10 مێگاپیکسڵیش بۆ کامێرای تێلەفۆتۆ و Pericope. هەروەها کامێرای سڵێفی بە ڕوونی 20 مێگاپیکسڵ.

نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بۆ ڕامی 16 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 1240 دۆلار.
خوێنەری بەرهەمە نمایش کراوەکانی دیکە بە:
بەفەرمی دەستبەندی Xiaomi Smart Band 8 Pro نمایش کرا
بە فەرمی مۆبایلی Redmi K60 Ultra نمایش کرا – نوێکراوەتەوە
بەفەرمی تابلێتی Xiaomi Pad 6 Max نمایش کرا
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.