10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 24, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

حکومەتی ڕووسیا فرۆشتنی ئەو ئامێرانە لە وڵاتەکەیدا قەدەغە دەکات ئەگەر بە شێوەیەکی بنەڕەتی خاوەن ئەپە ڕووسییەکان نەبن

حکومەتی ڕووسیا فرۆشتنی ئەو ئامێرانە لە وڵاتەکەیدا قەدەغە دەکات ئەگەر بە شێوەیەکی بنەڕەتی خاوەن ئەپە ڕووسییەکان نەبن.

بە پێی پێگەی BBC News بێت، پەڕلەمانی وڵاتی ڕووسیا پڕۆژە یاسایەکی پەسەندکرد کە تێیدا هاتووە، پێویستە سەرجەم ئەو ئامێرانەی لە ناوخۆی وڵاتی ڕووسیادا دەفرۆشرێن، خاوەن ژمارەیەک ئەپی ڕووسی ببن بە شێوەیەکی بنەڕەتی. لە پڕۆژە یاساکەدا باس لە قەدەغەکردنی ئەپ و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرە دیاریکراوەکان نەکراوە. بەڵام ئەو ئامێرانەی کە خاوەن ژمارەیەک ئەپی ڕووسی نابن بە شێوەی بنەڕەتی و لە نێو پاکەتدا، ئەوا لە مانگی 7 ـی ساڵی داهاتوودا فرۆشتنیان قەدەغە دەکرێت لە ناوخۆی وڵاتی ڕووسیادا. ئامێرەکان هەریەکە لە مۆبایل، تابلێت و لاپتۆپەکان و ژمارەیەک بەرهەمی جۆراوجۆری دیکە دەگرێتەوە.

ئەم پڕۆژە یاسایەی حکومەتی ڕووسیا تەنها بەرهەمی وڵاتانی دیکە ناگرێتەوە، بەڵکو ئەو بەرهەمانەش دەگرێتەوە کە لە لایەن کۆمپانیا ڕووسییەکانەوە بەرهەم دەهێندرێن.

یاسادانەرێکی ڕووسی هۆکاری دانانی ئەم پڕۆژە یاسایەی ئاشکرا کردووە و ڕایگەیاندووە کە لەبەر کارئاسانی کردن بووە بۆ هاوڵاتیان و کڕیارانی وڵاتی ڕووسیا بووە.

کۆمەڵەی کۆمپانیا بازرگانییەکان و بەرهەمهێنەرە ئەلکترۆنییەکانی ڕووسیا بە توندی ڕەخنە لەم پڕۆژە یاسایەی پەڕلەمانی ڕووسیا دەگرن. بە پێی پێگەی BBC News بێت، دامەزراوەکان ڕایانگەیاندووە کە جێگیرکردنی ئەپە ڕووسییەکان بە شێوەی بنەڕەتی کارێکی ئاسان نابێت. هەر بۆیە، ڕەنگە زۆرینەی کۆمپانیاکان بژاردەی کشانەوەی بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکانی وڵاتەکەدا هەڵبژێرن.

سەرچاوە BBC NewsApple Insider
بۆچونی تۆ