شاومی
14, ئاب 2023
بەفەرمی تابلێتی Xiaomi Pad 6 Max نمایش کرا

تابلێتی Xiaomi Pad 6 Max ـیش یەکێک بوو لە بەرهەمە نمایش کراوەکانی ئەمڕۆی کۆنگرەکەی شاومی.
تابلێتەکە ڕوونماکەی ڕوونی 2.8K بە قەبارەی 14 ئینج و لەجۆری LCD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و خاوەندارێتی لە بڕوانامەی Dolby Vision و HDR 10 دەکات.
پشتگیری لە پێنوس و کیبۆردی زیرەک دەکات و بە چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 بەهێز کراوە. پاترییەکی قەبارە 10,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 67 وات و بێتەلی 33 وات دەکات.

کامێرای سەرەکی 50 مێگاپیکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانیش بە ڕوونی 2 مێگاپیکسڵ، هەروەها کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 20 مێگاپیکسڵ.
نرخی دەستپێکی تابلێتەکە بۆ ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 495 دۆلار.
خوێنەری بەرهەمە نمایش کراوەکانی دیکە بە:
بەفەرمی دەستبەندی Xiaomi Smart Band 8 Pro نمایش کرا
بە فەرمی مۆبایلی Redmi K60 Ultra نمایش کرا – نوێکراوەتەوە
بەفەرمی مۆبایلی چەماوەی Xiaomi Fold 3 نمایش کرا
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.