ئەپڵ 7, ئایار 2024

چیپسێتی Apple M4 بە سەرنج خستنە سەر ژیری دەستکرد نمایش کرا

ئەپڵ لە بۆنەکەی ئەم ئێوارەیە نەوەی نوێی چیپسێتەکانی بەسەرنج خستنە سەر ژیری دەستکرد نمایش کرد، Apple M4.

ئەپڵ دەڵێت چیپسێتەکە توانای هەیە 38 ترلیۆن فەرمان لە یەک کاتددا ئەنجام بدات. هەروەها لە ڕووی NPUـەوە 60 هێندە لە Apple Bionic A11 خێراترە کە لە ساڵی 2017 نمایش کرا.

چیپسێتەکە لەسەر بناغەی 3 نانۆمەتری بنیات نراوە، 10 ناووکی CPU لە خۆ دەگرێت، 6 ناووک بۆ کاری ئاسایی و 4 ناووک بۆ کارە قورسەکان. کە ئەمەش بە ڕێژەی %50 بەهێزتر دەبێت لە چیپسێتی Apple M2 کە لەسەر نەوەی پێشووتری ئایپاد پڕۆ جێگیر کرابوو. هەروەها GPU چیپسێتەکە پشتگیری لە dynamic caching و mesh shading و Ray tracing دەکات، و چوار هێندە خێراترە لە ڕووی ڕێندەر کردن لە بەراورد بە Appel M2.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Apple M4 ئەپڵ
بۆچونی تۆ