مۆبایل و تابلێت 24, ئایار 2021

بە فەرمی مۆبایلی IQOO Neo5 Lite بە چیپسێتی سناپدراگۆن 870 و ڕوونمای 144 هێرتز نمایش کرا

 

ڤیڤۆ مۆبایلی IQOO Neo5 لە مانگی 3 ڕاگەیاند، هەروەها ئەمڕۆ کۆمپانیاکە وەشانێکی هەرزانتری مۆبایلەکەی بە ناوی iQOO Neo5 Lite ڕاگەیاند

 

مۆبایلەکە چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لەسەر جێگیر کراوە و کار بە ڕووکاری بەکارهێنەری OriginOS بنچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 دەکات، هەروەها کامێرایەکی سێڵفی بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، ڕوونمایەکی قەبارە 6.57 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشتی مۆبایلەکە

هەروەها پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کردنەوەی خێرا بە هێزی 44 وات دەکات، کە توانای دەبێت 70% ـی پاتری مۆبایلەکە لە ماوەی 30 خوولەک بارگاوی بکاتەوە

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و 2 کامێرا بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ و قووڵی لە خۆ دەگرێت

 

بڵندگۆی جۆری Stereo لە خۆ دەگرێت لەگەڵ تایبەتمەندی Multi-Turbo 5.0 و دەرچەی هێدفۆن جاک و بیرگەی جۆری UFS 3.1 لەسەر جێگیر کراوە

 

مۆبایلەکە بە نرخی 355 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 390 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 420 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بەردەست دەخرێت

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان IQOO Vivo
بۆچونی تۆ