ئەپڵ
25, ئەیلوول 2023
وادەی بەردەست بوونی یاری Resident Evil Village بۆ ئایفۆن 15 پرۆ و ئایپاد ئاشکرا کرا

کۆمپانیای Capcom لە میانەی کۆنگرەی Tokyo Game Show بە فەرمی ڕایگەیاند یاری Resident Evil Village Remake و Resident Evil Village لە ڕۆژی 30ی مانگی داهاتوو بۆ ئایفۆن 15 پرۆ و پرۆ ماکس و ئایپاد بەردەست دەبێت.
لە میانەی کۆنگرەکەدا، Capcom ڕایگەیاند هەردوو یارییەکە بە خۆڕایین، بەڵام بۆ ئەزموون کردنی تەواوی بەشەکان و تایبەتمەندییەکانی یاری Resident Evil 4 Remake پێویستت بە 59.99 دۆلار و بۆ یاری Resident Evil Village پێویستت بە 39.99 دۆلار هەیە.
بەڵام یاری Resident Evil 4 هەر لە لە ڕۆژی 31ی مانگی 12ی ئەمساڵ بڵاو دەکرێتەوە بە قەبارەی 19.3 گێگابایت و لە ئێستاوە دەتوانیت داواکاری پێشوەختە تۆمار بکەیت لە کۆگای ئەپ ستۆر.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.