سامسۆنگ
4, تشرینی یەکەم 2023
زنجیرە تابلێتی Galaxy Tab S9 FE نمایش کرا

ئەمڕۆ سامسۆنگ لە پاڵ مۆبایلی Galaxy S23 FE و بیستۆکی بێتەلی Galaxy Buds FE زنجیرە تابلێتی Galaxy Tab S9 FE نمایش کرد.
زنجیرەکە دوو تابلێت لە خۆ دەگرێت، جۆری ئاسایی و جۆری پڵەس.
Galaxy Tab S9 FE
ڕوونمایەکی قەبارە 10.5 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت. دووانە بڵندگۆی ستێریۆی بە پشتگیری Dolby Atmos ـەوە هەیە.

چیپسێتی Exynos 1380 لەسەر جێگیر کراوە. بڕوانامەی IP68ـی بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە و پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی S Pen دەکات. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای سێڵفی 12 مێگاپێکسڵە.
پاترییەکی قەبارە 8,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 45 وات هەیە. کار بە ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 5.1 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 13 دەکات و نرخی تابلێتەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت لە 529 دۆلارەوە دەستپێدەکات.
+Galaxy Tab S9 FE
ڕوونمایەکی قەبارە 12.4 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت. دووانە بڵندگۆی ستێریۆی بە پشتگیری Dolby Atmos ـەوە هەیە.

چیپسێتی Exynos 1380 لەسەر جێگیر کراوە. بڕوانامەی IP68ـی بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە و پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی S Pen دەکات. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای گۆشە فراوانی بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ هەیە و کامێرای سێڵفی 12 مێگاپێکسڵە.
پاترییەکی قەبارە 10,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 45 وات هەیە. کار بە ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 5.1 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 13 دەکات و نرخی تابلێتەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت لە 699 دۆلارەوە دەستپێدەکات.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.