ئێنتێڵ
9, کانوونی دووەم 2024
ئینتێل نەوەی چواردەیەمی پرۆسێسەرەکانی نمایش کرد
ئینتێل لە کۆنگرەی CES 2024 نەوەی چواردەیەمی پرۆسێسەرەکانی بۆ کۆمپیوتەری سەرمێز (دیسکتۆپ) نمایش کرد، لەگەڵ پرۆسێسەرەکانی Intel Core U Series 1 بۆ لاپتۆپەکان. بەهێزترین چیپسێتی لاپتۆپەکانی نەوەی چواردەیەم، Intel i9-14900HX، کە 24 ناووک لە خۆ دەگرێت، 8 ناووک بۆ کارە قورسەکان و 16 ناووک بۆ کاری ئاسایی و ڕۆژانە لە خۆ دەگرێت و خێراییەکەی دەگاتە 5.8 گێگاهێرتز. بە ڕێژەی %17 لە پرۆسێسەری AMD’s Ryzen 7945X3D خێراترە لە یارییە ئەلیکترۆنییەکان، هەورەها %51 خێراترە لە فرەکرداری (Multitasking) لە پرۆسێسەری Ryzen 7945HX خێراترە. Thunderbolt 5 و 4 و Wi-Fi 6E و Wi-Fi 7 دەکات.
ئینتێل 18 پرۆسێسەری دیکەشی بۆ کۆمپیوتەری سەرمێز نمایش کرد، خێراترینیان i9-14900 کە نرخی 549 دۆلار دەبێت و خێراییەکەی 5.8 گێگاهێرتزە، 24 ناووک لە خۆ دەگرێت، بەڵام بە شێوەیەکی بەرچاو بەراورد بە نەوەی پێشووتر خێراتر نییە.
هەروەها بۆ پرۆسێسەرە ئاست نزمەکانی لاپتۆپ کە Intel Core U، خێراترینیان Intel Core 7 150U، کە 10 ناووک لە خۆ دەگرێت، 2 ناووک بۆ کارە قورسەکان و 8 ناووک بۆ کاری ڕۆژانە خێراییەکەی دەگاتە 5.4 گێگاهێرتز. ئاست مامناوەندەکەشییان Intel Core 5 120U هەمان بڕی ناووکی خێراترین پرۆسێسەر لە خۆ دەگرێت بەڵام خێرایی کەمترە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.