سامسۆنگ
4, تشرینی یەکەم 2023
بیستۆکی بێتەلی Galaxy Buds FE نمایش کرا

ئەمڕۆ سامسۆنگ لە پاڵ مۆبایلی Galaxy S23 FE و زنجیرە تابلێتی Galaxy Tab S9 FE بیستۆکی بێتەلی Galaxy Buds FE نمایش کرد.

بیستۆکەکە دوو مایکی دەرەکی، یەک مایکی ناوەکی هەیە. هەروەها تایبەتمەندی ANC واتە لابەری ژاوە ژاوی هەیە. پاترییەکی قەبارە 479 مللی ئەمپێر/کاتژمێری هەیە کە بە تەنها بیستۆک و بە بێ کار کردنی ANC بەرگەی 8.5 کاتژمێر و بە کەیسکەوە بەرگەی 30 کاتژمێر کار کردن دەگرێت و بە کار کردنی تایبەتمەندی ANC تەنها بیستۆکەکە بەرگەی 6 کاتژمێر کار کردن دەگرێت و بە بیستۆک و کەیسەوە بەرگەی 21 کاتژمێر کار کردن دەگرێت. پشتگیری لە Bluetooth 5.2 دەکات. نرخی بیستۆکەکە بریتییە لە 99 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.