سامسۆنگ 4, تشرینی یەکەم 2023

بەفەرمی مۆبایلی Galaxy S23 FE نمایش کرا

 

دوای چەند مانگێک لە هەواڵی دزە پێکراو و دەنگۆ، لە پاڵ بیستۆکی Galaxy Buds FE و زنجیرە تابلێتی Galaxy Tab S9 FE دواجار سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy S23 FEی نمایش کرد.

ڕوونمای مۆبایلەکە قەبارەی 6.4 ئینجە و لە جۆری Dynamic 2X AMOLED و ڕوونی +FHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیسکڵە و کامێرای تێلەفۆتۆ ڕوونی 8 مێگاپیسکڵە و توانای سێ هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 12 مێگاپیکسڵ و سێڵفییەکەشی 10 مێگاپیسکڵە.

بە دوو بژاردەی چیپسێت بەردەست دەبێت، چیپسێتی Exynos 2200 و Snapdragon 8 Gen 1. بەردەست بوونی مۆبایلەکە بە هەر یەک لەو جۆرە چیپسێتانە بە پێی وڵاتان دەگۆڕێت. خاوەندارێتی لە بڕوانامەی IP68 دەکات بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز. پاترییەکەی قەبارەی 4,500 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 25 وات و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێتەلیش دەکات.

پشتگیری لە 4 نوێکردنەوەی ئەندرۆید و 5 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانە دەکات. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 599 دۆلار.

نوێکراوەتەوە: نرخی مۆبایلەکە لە کوردستان بریتی دەبێت لە 529 دۆلار و بە بژاردەی چیپسێتی Exynos 2200 بەردەست دەبێت.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ