ئۆپۆ
15, تشرینی دووەم 2023
وادەی بۆنەی نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی OPPO Reno 11 ئاشکرا کرا

بەفەرمی کۆمپانیای ئۆپۆ وادەی بۆنەی نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی OPPO Reno 11 دیاری کرد، بۆنەکە لە ڕۆژی 23ـی ئەم مانگە لە کاتژمێر دوو بە کاتی وڵاتی چین بەڕێوەدەچێت.

زنجیرەکە لە دوو مۆبایل پێکدێت، جۆری ئاسایی و جۆری پرۆ. مۆبایلەکان کامێرای Portrait SLR لە خۆ دەگرن و بە چوار ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبن، کە ئەوانیش، Fluorite blue, Moonstone, Turquoise, Obsidian black.

بەپێی دواین هەواڵە دزە پێکراوەکان، جۆری پرۆ، خاوەنی ڕوونمایەکی چەماوە لە جۆری OLED و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 لە خۆ دەگرێت. هەروەها کامێراکانی پشتگیری دژە لەرزین (OIS) دەکات.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.