ئەندرۆید 16, کانوونی یەکەم 2023

گووگڵ هاوبەشی پێکردنی تێپەڕە وشەی وایفای ئاسانتر دەکات

لە نوێترین وەشانی تاقیکاری وەشانی Android 14 QPR2، گووگڵ هابەشی پێکردنی تێپەڕە وشەی وایفای ئاسانتر کردووە. لە چەند وەشانی ڕابردووی سیستەمی ئەندرۆید، بەکارهێنەران دەبوو بچنە Internet > Network & Internet > Settings دواتر لە ڕێگەی QR Code یان پیشاندانی تێپەڕە وشەکە ببینن بە نووسینی PIN یان وشەی نهێنی مۆبایلەکەیان.

 

لە وەشانە نوێیەکە گووگڵ هاوبەشی پێکردنی تێپەڕە وشەی وایفای هێناوەتە بەشی Quick Settings، بە پەنجەدان بە شێوەیەکی بەردەوام لەو وایفایەی کە پەیوەستی پێیوە لە بەشی خوارەوە دووگمەی هاوبەشی پێکردنی زیاد کردووە (Share Wi-Fi) بە نووسینی PIN یان وشەی نهێنی مۆبایلەکەیان.

سەرچاوە 9to5Google
بۆچونی تۆ