مۆبایل و تابلێت 13, كانونی دووه‌م 2020

دەنگۆ: سەرجەم جۆرەکانی مۆبایلی Samsung Galaxy S20 خاوەن ڕامی 12 گێگابایت دەبن

وێنە و زانیارییە دزەپێکراوەکانی ڕابردوو دیزاین و هەندێک لە زانیارییەکانی مۆبایلی نوێی Samsung Galaxy S20 ـیان بۆ ئاشکرا کردین، هەرچەندە وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 11 ـی مانگی داهاتوودا بە فەرمی نمایش بکرێن، بەڵام دەنگۆ و دزەپێکراوەکان ئەمە نازانن و درێژەیان دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی GSMArena بێت، بە شێوەیەکی مامناوەند، سەرجەم جۆرەکانی مۆبایلی نوێی Samsung Galaxy S20 خاوەن ڕامێک دەبن بە فراوانی 12 گێگابایت و پێناچێت هیچ بژاردەیەکی دیکەیان لێ بەردەست بکرێن. لە کاتێکدایە کە پار ساڵ، جۆری ئاسایی Galaxy S10 خاوەن ڕامێک بوو بە فراوانی 8 گێگابایت و +Galaxy S10 ـیش خاوەن ڕامێک بوو بە فراوانی 12 گێگابایت، تەنانەت Galaxy S10e دۆخەکەی خراپتر کردبوو و خاوەن ڕامێک بوو بە فراوانی 6 گێگابایت.

چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ یەکەمین مۆبایل بە ڕامی 16 گێگابایتییەوە بەدیار بکەوێت، ئەمەش هەلی زیاتر دەبەخشێت بە ئەگەری ڕوودانی جێگیرکردنی ڕامی 12 گێگابایت بۆ سەرجەم جۆرەکانی مۆبایلی Samsung Galaxy S20. هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ هەڵسەنگاندێکی دزەپێکراو بڵاو نەکراونەتەوە لەسەر ڕامی 12 گێگابایتی مۆبایلەکانی Samsung Galaxy S20.

ئەگەر زۆرە کە مۆبایلەکانی Samsung Galaxy S20 پڕۆسێسەری Snapdragon 865 و Exynos 9830 ـیان بە پێی ناوچەکان لەسەر جێگیر بکرێت، بەمەش سەرجەمیان پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکەن. دەنگۆ هەیە کە گوایە سامسۆنگ پڕۆسێسەری Snapdragon 865 لەسەر مۆبایلەکان لە ناوچەی زیاتردا بەردەست دەکات.

وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 11 ـی مانگی داهاتوودا، کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلەکانی Samsung Galaxy S20 نمایش بکات.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ