ئۆنەر
11, کانوونی دووەم 2024
ئۆنەر ماجیک 6 بە تایبەتمەندی بەرز و نرخێکی ڕکابەرەوە نمایش کرا

ئۆنەر ئەمڕۆ لە چین کۆنگرەی بەست و نوێترین مۆبایلە ئاست بەرزەکانی نمایش کرد، لە نێویاندا Honor Magic 6. مۆبایلەکە بە 5 ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت. ڕوونمایەکی قەبارە 6.78 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی 2800 * 1280 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت. چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکی قەبارە 5,450 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 66 واتی هەیە.
کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری OVH9000 و تایبەتمەندی OIS، لەگەڵ 50 مێگاپێکسڵ گۆشە فراوان و 32 مێگاپێکسڵ تێلەفۆتۆ کە توانای 2.5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و 50 هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵ هەیە و پشتگیری لە OIS دەکات.

نرخی مۆبایلەکە لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 710 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 750 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 790 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.