رەقەکاڵا
10, کانوونی دووەم 2025
کۆنسوڵە دەستییەکەی لینۆڤۆ دەتوانێت سیستەمی SteamOS کار پێ بکات
لینۆڤۆ دەبێتە یەکەم کۆمپانیا کە سیستەمی SteamOS لەسەر کۆنسوڵە دەستییەکانی تاقی دەکاتەوە و لە مانگی پێنج بەردەست دەبێت و نرخی دەسپتێکی 499 دۆلارە.
تێکڕایی نوێ بوونەوەی ڕوونماکەی 120 هێرتزە و ڕوونی 1200*1920 پیکسڵە و پرۆسێسەری AMD Ryzen Z2 Go لەسەر جێگیر دەکرێت. دوو دەرچەی USB هەیە و پاترییەکەی هەندێک لە نەوەی ڕابردووی گەورەترە.
لینۆڤۆ کۆنسوڵە دەستییەکە تەنها بە سیستەمی SteamOS بەردەست ناخات، بەڵکو بە سیستەمی ویندۆزیش لەم مانگە بەردەست دەبێ بە ڕەنگی سپی، بەڵام نرخی گرانترە و 729 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 32 گێگابایت و 599 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.