ئۆپۆ
9, شوبات 2024
بەفەرمی مۆبایلی Oppo Reno11 F نمایش کرا
ئۆپۆ مۆبایلی Oppo Reno11 F وەکو سێیەم ئەندام لە زنجیرەی Reno 11 نمایش کرد. ڕوونماکەی لە جۆری OLED و ڕوونی +FHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و ڕووناکی تاوەکو 1,100 نیتە و پشتگیری لە +HDR 10 دەکات.
کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپیسکڵە و کامێرای سەرەکی ڕوونی 64 مێگاپیسکڵە و پشتگیری لە دژە لەرزین (OIS) دەکات و کامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 8 مێگاپیسکڵە و ماکرۆکەی ڕوونی 2 مێگاپیسکڵە. چیپسێتی Dimensity 7050 لەسەر جێگیر کراوە.

قەبارەی پاترییەکەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات. بڕوانامەی IP65 هەیە بۆ دژە پرژەی ئاو و خۆڵ و تۆز. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە 305 دۆلارە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.