سامسۆنگ 25, شوبات 2024

سامسۆنگ لەم هەفتەیەدا ئەڵقە زیرەکەکەی نمایش دەکات

لە پاش پیشاندانی تیزەرێک لە کۆنگرەی Galaxy Unpacked 2024 و لە پاڵ نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی گالەکسی ئێس 24، سامسۆنگ ئێستا ڕایگەیاند بۆ یەکەمین جار ئەڵقە زیرەکەکەی نمایش دەکات لە کۆنگرەی MWC 2024 کە لە ئەم هەفتەیەدا بەڕێوە دەچێت. ئەڵقە زیرەکەکەی سامسۆنگ تایبەتە بە چاودێری کردنێکی وردی تەندرووستی. سامسۆنگ لەم هەفتەیەدا زۆر زانیاری و وێنە دەربارەی بەرهەمەکە ئاشکرا دەکات، بەڵام پێدەچێت بەردەست کردنی بکەوێتە چەند مانگی داهاتووەوە، وە دیار نییە سامسۆنگ لەم هەفتەیەدا نرخی بەرهەمەکە ئاشکرا دەکات یاخوود نا.

سەرچاوە Android Authority
بۆچونی تۆ