تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 14, تشرینی دووەم 2023

ئێستا دەتوانیت هەژماری تۆڕی سرێدز بسڕیتەوە بە بێ ئەوەی پێویست بکات هەژماری ئینستەگرامەت بسڕیتەوە

مێتا بەردەوامە لە جیاکردنەوە و سەربەخۆ کردنی تۆڕی سرێدز لە ئینستەگرام. ئێستاش یەکێک لە داواکراوتین تایبەتمەندییەکانی بەردەست خست. ئادەم مۆسێری، بەڕێوبەری جێبەجێکاری تۆڕەکە، ڕایگەیاند کە ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن هەژمارەکانی سرێدز بسڕنەوە بێ ئەوەی هەژماری ئینستەگرامەکەیان بسڕێتەوە.

چۆنیەتی سڕینەوەی هەژماری سرێدز:
1- ئەپی سرێدز بکەوە و گرتە لە وێنۆچکەی هەژمارەکەت بکە لە خوارەوە دەست ڕاست
2- پەنجە لە سێ هێڵەکە بکە لە بەشی سەرەوە دەست ڕاست
3- بەشی Account بکەوە
4- دواتریش Delete or deactivate profile بکە
5- پەنجە لە Delete Profile بۆ سڕینەوەی هەژمارەکە

 

*ئەگەر بژاردەکەت بۆ بەردەست نەبووە ئەوا لە ئەپ ستۆر یان پلەی ستۆر ئەپەکە نوێ بکەوە.

سەرچاوە Engadget
تاگەکان Threads سرێدز
بۆچونی تۆ